Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:57

نێچیرڤان بارزانی بەشداریی پرسەی قوربانییانی تەقینەوەكەی دهۆك دەكات

کوردستان TV
100%

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.11.23 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری دهۆكی كرد و بەشداری لە پرسەی ئەو پێنج قوربانییەدا كرد كە شەوی پێر دووشەممە لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی تەقینەوەی غازدا، گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە (30) كەسی دیكەش بریندار بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرەخۆشی لە خێزان و كەسوكاری قوربانییان و خەڵكی پارێزگای دهۆك بەگشتی كرد و هاوسۆزی و هاوخەمیی قووڵی خۆی لەگەڵیاندا دەربڕی، هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی قوربانییان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و كەسوكاریان ببەخشێت.
لای خۆیانەوە خێزان و كەسوكاری قوربانییان سوپاس و پێزانینیان بۆ‌ هاوخەمی و بەشداریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەكەیاندا دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی بەرنامەی ئەمڕۆی دووەم ڕۆژی سەردان و كۆبونەوەكانی لە بەغدا لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان هەڵوەشاندەوە، بۆ ئەوەی بەشداری لە پرسەی قوربانییانی دهۆك و خەمی كەسوكاریاندا بكات.
هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان پارێزگاری دهۆكی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی برینداران و بەركەوتووانی ڕووداوەكە بكات و ئامادەیی بۆ هەر هاوكاری و پێویستییەكی چارەسەری لە وڵات و دەرەوەی وڵات، دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.