Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:18

لە سنووری پارێزگای هەولێر ژمارەیەكی زۆر مینی دژە كەسی لەناوبردران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ هەولێر ،ئەمڕۆ چوارشەممە 23-11-2022 بڵاویكردۆتەوە لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ پاككردنەوەی ناوچە مینرێژكراوەكان و كەمكردنەوەی مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان، لە لایەن تیمەكانی لەناوبردن EOD،  سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، لە سنوری ناحیەی سیدەكان و قەزای كۆیە نزیكەی 50 مینی دژە كەسی و چەند تەقەمەنیەكی جەنگی بەسەركەوتوویی لەناوبردران.
بەرێوەبەرایەتی ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە ئەو مین و تەقەمەنیانەی ئەمڕۆ لە ناوبردران، لە ئەنجامی كاری مینپاكی لە لایەن تیمەكانی مینلابەری لەو سنوورە دۆزرابوونەوە، هەڵبەتە بە لە ناوبردنیشیان كاریگەری زۆری دەبێت، لەسەر پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە ناوچەكەدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.