وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سیسته‌می غاز له ماڵ و كارگه‌كان بڵاو كرده‌وه و داواشی له هاووڵاتییان كرد خۆیان له به‌كارهێنانی سیسته‌مه‌كه به‌دوور بگرن.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت "وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی هەردوو رووداوە جەرگبڕەکەی سلێمانی و دهۆک، رای دەگەیەنین كه هیچ مۆڵەتێک بۆ دانانی سیستەمی گەرمکەرەوەی غازی ماڵان و کارگەکان و شوێنە تایبەتەکان بە هیچ کۆمپانیایەک نەداوە، کە بە دەر لە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆ بێت".
ده‌شڵێت "هەر مۆڵەتێکیش لە هەر شوێنێکەوە درابێت، بە بێ ئاگاداری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بووە".
وه‌زاره‌ته‌كه داواشی لە هاووڵاتییان و کۆمپانیاکان كرد خۆیان لە بەکارهێنانی سیستەمی غاز بەدوور بگرن تا لە ڕێگای لێژنە تایبەتەکانەوە کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە سه‌لامەتی بەکارهێنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.