Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:44

ئەنجوومەنی ئاسایش 107 گەورەبازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 107 گەورەبازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هاتووە کە "دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 107 گەورەبازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و 481 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن و دەست بەسەر نزیکەی 381 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 110 شیت حەبی هۆشبەردا دەگرن."

ئەوەش خراوەتەڕوو کە "لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، لە لایەن دامەزراوەکانمانەوە لە رێکەوتی 20ی ئابی 2022 تاوەکو 20ـی تشرینی دووەمی 2022 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بە هاوکاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تر، توانرا 481 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان و 107 گەورەبازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر بکرێن."

باسی لەوەش کردووە کە هاوکات توانرا دەست بگرن بەسەر نزیکەی 381 کیکۆگرام ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتوون لە 10.596 کیلۆگرام کریستاڵ، 876 گرام هیرۆین، 1,881 کیلۆگرام حەشیش، 177 گرام جامایکا، 71 گرام ماریجوانا، 367.240 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر لە جۆری کبتاگۆن، 110 شیت حەبی ترامادۆڵ، 8 مەرکانە لە ڕووەکی چانراوی ماریجوانا و دوو ئامێری گەورەی جلشۆر کە تێیدا 367.240 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری لە جۆری کبتاگۆنی تێدا شاردرابوەیەوە، سەرجەم تۆمەتبارانی دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داواش لە هاووڵاتییان دەکات کە خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە ماددانە و هاوکار و هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکان بکەن لە هەر زانیارییەک لەبارەی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.