سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆتایی به گه‌شته فه‌رمییه چه‌ند كاتژمێرییه‌كه‌ی بۆ وڵاتی كوێت هێنا و دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، گه‌ڕایه‌وه به‌غدای پایته‌خت.
له ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی كوێت چاوی به شێخ مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د سوباح شازاده‌ی جێ‌نشین كه‌وتووه و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه. جه‌ختیش له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له سه‌رجه‌م ئاسته جیاوازه‌كاندا كراوه‌ته‌وه.
له ڕأگهیهنراوهكهدا هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا چاوی به هاوتا كوێتییهكهی ئه‌حمه‌د نه‌واف ئه‌حمه‌د سوباح سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت كه‌تووه و گفتوگۆی دوو قۆلییان له‌باره‌ی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان كردووه، هه‌روه‌ها باشتركردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بازرگانییه‌كانیش به‌شێك بوون له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌ر له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتی كوێت سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و چاوی به ئه‌حمه‌د سه‌عدوون سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌وتووه.
له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوێت هه‌ردوولا تاوتوێی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه و جه‌ختیش له هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌سه‌ر ئاسته‌كانی په‌رله‌مانی و حكوومه‌ت كراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو وڵاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.