لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تاوتوێی كێشه و گرفته‌كانی سیسته‌می غاز له هه‌رێمی كوردستانی كرد و داواشی كرد له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا ئه‌م ته‌وه‌ره تاوتوێ بكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم لێژنەی وزه و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی كۆبوونەوەی نائاسایی خۆی سه‌باره‌ت به تاوتوێكردن و به‌دواداچوون بۆ سیسته‌می غاز له هه‌رێمی كوردستان ئەنجام دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاكی قوربانییانی هه‌ردوو كاره‌ساته‌كه‌ی سلێمانی و دهۆك ده‌ستی پێ كرد، دوای تاوتوێكردنى هه‌ردوو ڕووداوە دڵتەزێنەكەی تەقینی غازی شۆڤاژ لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك، كە به‌هۆیانه‌وه چەندین كەس بوونە قوربانی، لێژنەكە نووسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ سیستەمی غازی شۆڤاژ كە بۆ خۆگەرمكردنەوە بەكار دێت، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا به‌وه‌ی كە بۆچی ئەو ڕووداوانە ڕوو دەدەن لەم وەرزە و هۆكار و كەمتەرخەمییەكان چین دەستنیشان بكرێن.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، لێژنە بڕیاری دا ڕاپۆرتێك لەبارەی كێشە و گرفتەكانی سیستەمی غاز لە هەرێمی كوردستان ئامادە بكات، لەگەڵ ئەوەشدا پێداچوونەوە بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بەم سیستەمی غاز بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بازرگانی و پیشەسازی.
لە كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، لێژنە داوای كرد كە لە دانیشتنه‌كانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا تەوەرێك تایبەت بكرێت بەم پرسە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.