Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:36

له‌ شارێك ته‌رمی ئافره‌تێك دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئافره‌تێكی له‌ژێر گڵ ڕاگه‌یاند و ئاشكراشی كرد كه‌ ته‌رمه‌كه‌ سووتێنرابوو ئینجا خرابووه‌ ژێر گڵه‌وه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌م لەلایەن هێزەکانی پۆلیس لە ڕانییە نزیک بەنداوی دوکان تەرمێک بە سووتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ.

ڕاشیگه‌یاند: دوای دەرهێنانی ته‌رمه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانییە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە ڕەگەزی مێ بێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خرا و وە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێ کرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.