به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به تۆمه‌تی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بنکەی پۆلیسی شاوێس تۆمەتبارێکی بەناوی (ک. س. ر) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
ڕاشیگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا دەست بەسەر (5) کیس ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و (3) شووشەی پایپ و چەندین کەلوپەلی تردا گیرا کە بۆ کێشانی ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی دادگا کرا، هه‌روه‌ها دادوەری لێکۆڵینەوەش بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی (26)ی ماددە هۆشبەرەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.