پسپۆڕێكی بواری كه‌شناسی ناوی ئه‌و شار و شوێنانه‌ی ئاشكرا كرد كه سبه‌ی پێنشجه‌م و دووسبه‌ی هه‌ینی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویان تێدا زۆره، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ بڕی 100 بۆ 200 ملیمه‌تر باران ببارێت.
ئاراس جه‌بار پسپۆڕی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئه‌و شوێنانه‌ی پێشبینی ده‌كرێت زۆرترین ڕێژه‌ی بارانی لێ ببارێت بریتین له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین.
ڕاشیگه‌یاند: له نه‌خشه‌كاندا سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها باكوری شاره‌كه به چه‌ق و زۆنی سه‌ره‌كی بارانبارینه‌كه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوو دیاری كراوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ له دوو ڕۆژی داهاتوودا به ڕێژه‌ی 100 تا 200 ملیمه‌تر باران ببارێت، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆره و به‌مجۆره بێت ئه‌گه‌ره‌كانی دروستبوونی لافاو له‌م ناوچانه به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێر زۆره.
پسپۆڕه‌كه‌ی كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌پۆڵه بارانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو: له هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی پێنجشه‌م له كاته‌كانی ئێواره و شه‌ودا ئاسمان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و له كاته‌كانی دره‌نگی شه‌ودا بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و سه‌ره‌تاش له سنووری زاخۆ و دهۆك ده‌بێت.
گوتیشی: له ڕۆژی هه‌ینیدا كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و خێرایی باش چالاك ده‌بێت و له شه‌ویشدا خێراییه‌كه چالاكتر ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پارێزگای هه‌ولێر ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی پارساڵ له شاره‌كه دووباره نه‌بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو هۆشداری دابوو له دروستبوونی لافاو له شاری هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر، جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ئه‌م هۆشدارییه‌یان به فه‌رمی داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و ئاگاداری‌یان كردوونه‌ته‌وه.
وێنه.. چه‌ق و زۆنی سه‌ره‌كی بارانبارینه‌كه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.