دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕاگەیەنراوێکی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند، به هه‌وڵ و كۆششی فڕاكسیۆنه كوردییه‌كان توانرا زمانی كوردی بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر نووسراوه فه‌رمییه‌كانی ته‌ندروستی كه‌ركووك.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه "دوای لادانی زمانی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکووک، ئێمە وەک دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستبەجێ تەواوی فڕاکسیۆنە کوردستانییەکانمان لە بەغدا لەگەڵ ھەموو ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییان ھەیە بەم کارە نادەستوورییە ئاگادارکردەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه "خۆشبەختانە دوای ھەوڵ و کۆششی فڕاکسیۆنە کوردییەکان و بەدەنگەوەھاتنی حکوومەتی نوێی عێراق، وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا زمانی کوردی بگەڕێنێتەوە سەر نووسراوە فەرمییەکان، وەک ئەوەی لە مادەی چواری دەستووردا ئاماژەی پێ کراوە".
ئاماژه‌شی دا "وەک دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، پێمانوایە لە هەر کات و شوێنێک دوور لە موزایەدە، گیانی بەرزی نیشتمانی زاڵ بووبێت، لەو شوێنەدا گەلەکەمان لە بەدیهاتنی ئاواتەکانی نزیک بۆتەوە، ئەم هەوڵەش دەرئەنجامی خەباتی پێکەوەییمانە، بەهیواین بۆ داهاتووش بەری خەباتی هاوبەشی کۆی فراکسیۆنەکانمان لە بەغدا دواخاڵەکانی کارنامەی بریار لێ دراوی سوودانی بەدی بهێنێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه "لە لایەکی ترەوە ئەم ڕاستکردنەوەیە وەک دەستپێکێکی باش دەبینین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی تر و جێبەجێکردنی تەواوی کارنامەکەی سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سوودانی و بە پێویستیشی ئەزانین سوپاسی وەزارەتی تەندروستی عێراقیش بکەین کە دەستووریان کرد بە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
وێنه.. نووسراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی كوردی له نووسراوه فه‌رمییه‌كاندا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.