ئه‌نجوومه‌نی وزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به ئاماده‌بوونی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌زاندنی سنووری خاكی عێراق ئه‌نجام دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند بڕیارێكی به‌په‌له‌ی ده‌ركرد.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌زاندنی سنووری خاكی عێراق كرا كه بووه‌ته هۆكاری زیانی گیانی و ماددی و دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه له جه‌ختكردنه‌وه له به‌رده‌وامی كاركردن بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كان و هه‌وڵه دبلۆماسییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئه‌م بڕیارانه‌شی ده‌ركرد:-
1ـ دانانی پلانێك بۆ دووباره بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پاراستنی سنووری عێراقی له‌سه‌ر هێڵی سفری سه‌ر سنووره‌كانی نێوان عێراق و ئێران و توركیا.
2ـ دابینكردنی هه‌موو پشتگیرییه‌كی لۆجستی بۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سنوور و به‌هێزكردنی توانا مرۆییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست و پاڵپشتیكردنی به‌چه‌ك و كه‌لوپه‌لی تر به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات.
3ـ ئه‌نجامدانی مانۆڕی مرۆیی پێویست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی خاڵه سنوورییه‌كان.
4ـ هه‌ماهه‌نگیكردنی زیاتر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی 1 و 2ی سه‌ره‌وه به ئامانجی یه‌كخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ پاراستنی سنووره‌كانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.