هەڵبژاردەی فەرەنسا گورزێكی دیكەی بەركەوت، ئه‌ویش بەهۆی پێكانی یاریزان لوكاس هێرناندیز و دابڕانی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه تا كۆتایی مۆندیال، لەمبارەوە تیمی پزیشكی هەڵبژاردەی فەرەنسا ئاشكرای كرد كه هێرناندیز لە دەستپێكی یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوسترالیا دووچاری پچڕانی كڵاوێنەی ئه‌ژنۆی هاتووە، بۆیە ئەم یاریزانە بە یەكجاری لە جامی جیهانی دووردەكەوێتەوە.
هاوكات دیدێ دیشامپ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا نیگەرانی و ناڕەحەتی خۆی بۆ پێكانی هێرناندیز نه‌شارده‌وه‌و ئاشكرای كرد كه یاریزانێكی بەتوانایان لەدەستداوە، بەڵام هەوڵ دەدەن شوێنی پڕبكەنهوە، به‌مه‌ش تیپی كەڵەشێەكان دووه‌م یاریزانی له دوای كەریم بنزیما له ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهان له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.