ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری فێركاری هه‌ولێر پزیشكێك نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن و نامۆی ده‌رهێنانی گرییهكی زۆر گه‌وره‌ی له قۆڵۆنی نه‌خۆشێك ئه‌نجام دا.
نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ئاشكرای كرد: گرێیەکی زۆر گەورە لە قۆڵۆنی نەخۆشێک ده‌رهێنرا بە ڕێگه‌ی ناوبینی (نازوڕ)ی قۆڵۆن بەبێ نەشتەرگەری لە سەنتەری هەرس و گەدە و کۆڵۆن و جگەر و پەنکریاس.
ئاشكراشی كرد: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی ڕاوێژکار (د. بارزان حسین بەرزنجی) ئه‌نجامدراوه كه هەڵگری بڕوانامەی پزیشکی هەناوی و پسپۆڕی ورده لە بواری کۆئەندامی هەرس لە وڵاتی بەریتانیا و دوای 22 ساڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مانچسته‌ر ئێستا به یەکجارەکی گه‌ڕاوه‌ته‌وه هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.