دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له ته‌له‌فزیۆنی (كوردستان تیڤی) سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای لایه‌نێكی دیاریكراو له قوتابخانه‌كانی شاری كه‌ركووك، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق هاته سه‌ر خه‌ت و داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك كرد لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بكرێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌لۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) دیمه‌نی هه‌ڵكردنی ئاڵایه‌كی به‌ره‌ی توركمانی له (قوتابخانه‌ی بارش) له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك له گه‌ره‌كی ڕێگه‌ی به‌غدا بڵاو كرده‌وه، هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌ش پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووكه كه فه‌رمانی كردووه جگه له ئاڵای عێراق، نابێت هیچ ئاڵایه‌كی تر له‌سه‌ر قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ڵبكرێت و بوونیان هه‌بێت.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه دا: هه‌ر دوای گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كان، نه‌جوه كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕووداوه‌كه و بوونی سه‌رپێچییه‌كه ئاگاداركرایه‌وه.
ئاماژه‌شی دا: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركووك كردووه و داوای لێ كردووه فه‌رمان بكات به زووترین كات ئه‌م ئاڵایه له‌سه‌ر قوتابخانه‌كه بهێنرێته خواره‌وه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بكرێت، چونكه سه‌رپێچی فه‌رمان و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی عێراقی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.