سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر ڕایگهیاند كه تیمهكانیان لە ئامادەباشیدان بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له ئاگادارییهكدا بۆ هاووڵاتییانی شارەکهیان ڕایگهیاند: بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەگەری بارانبارینێکی بەخوڕ هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە کاتی کۆبوونەوەی ئاو لە هەر گەڕەک و کۆڵانێک و گیرانی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلی تیمهكانی ههریهك له شارەوانییەکانی (1، 2، 3، 4، 5، 6) پەیوەندییان پێوه بکەن بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ تیمەکانمان بگەنە شوێنی مەبەست.
سهرۆكایهتی شارهوانی ڕاشیگهیاند: داواکارین لە هاووڵاتییان زبڵ و خاشاک و پاشماوە نەخەنە ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆكان.
داواشی له خهڵكی شاری ههولێر كرد لە کاتی دروستبوونی لافاودا دوور بکەونەوە لە کەندەکانی ئاوەڕۆ، هەروەها بچنە شوێنی بەرز بۆ سەلامەتی گیانیان، جگه لهوهش دوور بن لە شڵەژان.
جهختیشی كردهوه كه تیمەکانیان ئێشکگر دەبن بۆ هاووکاریتان و ئێوەش هاوکاری تیمەکان بن لە ئەگەری دروستبوونی لافاودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.