ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له عه‌لووه‌ی شاری سلێمانی گه‌نجێك له كاتی خۆشۆردندا له‌نێو گه‌رماو گیانله‌ده‌ست ده‌دات، سه‌رپه‌رشتیاری عه‌لووه‌ی شاری سلێمانیش ڕه‌تی كرده‌وه ڕووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به لێچوونی غاز و ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بووبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و میدیا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
حاجی سه‌روه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری عه‌لووه‌ی سلێمانی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌نێو عه‌لووه‌ی شاری سلێمانیدا له كاتی خۆشۆردن له‌نێو گه‌رماو گیانی له‌ده‌ست دا.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه خه‌ڵكی شاری خانه‌قینه و له‌نێو عه‌لووه‌ی شاری سلێمانی كاری ده‌كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له‌نێو گه‌رماودا جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه، ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
حاجی سه‌روه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دوای ئه‌نجامدانی پشكنین له پزیشكی دادی سلێمانی، له ئێستادا ته‌رمی گه‌نجه‌كه ڕه‌وانه‌ی شاری خانه‌قین كراوه‌ته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری عه‌لووه‌ی شاری سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕووداوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به لێچوونی غازه‌وه نییه و ڕه‌تیشی كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و هیچ ئاگرێك له عه‌لووه‌ی شاری سلێمانی كه‌وتبێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.