هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریدا له شاری ئه‌نتاڵیا له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی توركیای برده‌وه.
ئه‌م یارییه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بوو بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیا كه بڕیاره له مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو له ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه بچێت.
یارییه‌كه كه له‌نێو یاریگه‌ی ئه‌رسه‌لان زه‌كی له شاری ئه‌نتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه چه‌ند كاتژمێرێك دواخرا، دوای ده‌ستپێكردنیشی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 60 له‌لایه‌ن یاریزان عه‌بوود ڕه‌باح تۆمار كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.