به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كان ڕأیگه‌یاند كه بارانی به‌لێزمه و هه‌وره‌تریشقه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و لافاویش هه‌یه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆڵێکى باران بارینی چڕ سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .
ڕاشیگه‌یاند: سەنتەرى پارێزگاکان و زۆربەی ناوچەکانی تر بارانبارینى بە لێزمە و هەورە تریشقەى دەبێت و هەندێ جار لە کاتى بارانباریندا بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت، هه‌روه‌ها لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکه‌ن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پله‌كانی گه‌رما له تۆماری دوێنێ پێنجشه‌م نزیك ده‌بێته‌وه، خێرایی باش مامناوه‌ند و كه‌مێك خێرا ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه مه‌ودای بینین له‌نێوان 6-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و هەورە تریشقە و بارانبارینی مامناوەند و لێزمە و بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە جیاجیاکان .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە سنووری پارێزگای دهۆک و باکووری خۆرهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان زۆرترین ڕێژەی باران بارین دەبێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفربارین دەبێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە کاتی بەیانی زوودا پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینی بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر .
ئاماژه‌شی دا كه خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و له هه‌ندێ ناوچه‌ش خێراییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودوای بینینیش له‌نێوان 7-9 كم ده‌بێت.
كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.