به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئاشكرای كرد كه به‌هۆی بارانی به‌لێزمه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له هه‌ندێ گه‌ڕه‌كی پارێزگاكه‌یان كاره‌با پچڕاوه.
مه‌ڕوان شه‌هان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق گوتی: به‌هۆی بارانی به لێزمه كه له شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كاره‌بایان له‌سه‌ر پچڕاوه به‌تایبه‌تیش ئه‌و ماڵ و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌وتوونه‌ته باشووری پارێزگاكه.
گوتیشی: خراپی كه‌شوهه‌وا و بارانی به‌رده‌وام بۆته هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌شێك له محاویله و ئامێره‌كانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ئه‌مه‌ش پچڕانی كاره‌بای له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی تكریت و سامه‌ڕا و به‌له‌د و دوجه‌یل و دووڕی لێ كه‌وتۆته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا تیمه‌كانی چاككردن له كاردان و خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شوێن و ئامێرانه‌ن كه له كاركه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با بگه‌ڕێننه‌وه ماڵان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.