به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕأبردووی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كرد كه هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی دهۆك و كه‌ركووك و زاخۆ و هه‌ولێر زۆترین ڕێژه‌ی باران باریوه.
ئه‌و خشته‌یه‌ی كه‌شناسی بڵاوی كردۆته‌وه له كاتژمێر 9ی به‌یانی دوێنی پێنجشه‌م تاوه‌كو 9 به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ژماركراوه.
له خشته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له خورماتوو تا ئێستا زۆرترین ڕێژه‌ی باران باریوه كه 35.6 ملم بووه، هه‌روه‌ها له پارێزگای دهۆك 12 ملم باران باریوه، له پارێزگای كه‌ركووك 9.7 ملم، له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ 8.6 و له پارێزگای هه‌ولێریش 7.2 ملم باران باریوه.
خشته‌ی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕأبردووی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بووه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.