سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له پارێزگای دهۆك به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له چادرێكدا كه‌سێك سووتا و گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌رگریی شارستانی دهۆك ئاشكرای كرد: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 10:30 له بوونی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له گه‌ڕه‌كی زهڕكه له شاری دهۆك ئاگاداركراینه‌وه و دوای گه‌یشتنمان به شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه چادرێك گڕی گرتووه و سووتاوه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای كوژانه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، ده‌ركه‌وت كه كه‌سێك له‌نێو چادره‌كه بووه و به‌داخه‌وه سووتاوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌رگریی شارستانی دهۆك هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌نێو چادره‌كه سووتاوه و گیانی له‌ده‌ستداوه به ڕه‌گه‌ز عاره‌به و له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به مه‌به‌ستی كاركردن و كاسبی هاتووه بۆ شاری دهۆك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هۆكاری ڕووداوه‌كه تا ئێستا دیار نییه، چونكه له‌نێو چادره‌كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی كاره‌با یاخود سۆپا نه‌بووه، ئێستاش تیمه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.