سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوایه‌كی ئاراسته‌ی هاووڵاتییان كرد به‌هۆی مه‌ترسی كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو.
شاره‌وانی سلێمانی له داواكارییه‌كه‌دا بۆ هاووڵاتییان ده‌ڵێت "داواکارین لە کاتی بارانباریندا هەستن بە پاکكردنەوەی گەلی سەربان و حەوشەی ماڵەکانیان کە لەم وەرزدا بەهۆی وەرینی گەڵاو و گوڵی دار و درەختەوە تووشی داپۆشین و گیران دەبێت.
ده‌شڵێت: داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین هاوکارمانبن لە پاکڕاگرتنی مەنهۆلەکانی بەردەم ماڵەکانیان بۆ ئەوەی كارەساتی نەخوازراوی لێ نەكەوێتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو له سنووری پارێزگای سلێمانی و ته‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.