کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو هەینی بارانی بە لێزمە لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت، ئاستی ئاویش لە ناوچە نزمەکان بەرز دەبێتەوە.
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بارانى مامناوەند و بارانى بەلێزمە دەبارێت.
ڕاشیگەیاند: تاوەکو کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو پێشبینى دەکرێ بارانى بە لێزمە لە سنوورى شارى هەولێر و دەوروبەرى، سلێمانى، ئیدارەى ڕاپەرین، هەندێک لە ناوچەکانى ئیدارەى گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک بەردەوامى هەبێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداریش دەدات کە "بێگومان ئاستى ئاویش لە ناوچە نزمەکان بەرزدەبێتەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.