Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:36

پەیامی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵرۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان هاتووە کە "تەئکید لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی توندو تیژی دژی ئافرەتان و پاراستنی مافەکانیان دەکەینەوە."

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان:

لە ساڵڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان تەئکید لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی توندو تیژی دژی ئافرەتان و پاراستنی مافەکانیان دەکەینەوە. کۆمەڵگەیەک پێش ناکەوێت، ئەگەر مافی ئافرەتان تێیدا پارێزراو نەبێت. سەرەڕای پێشڤەچوونەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، بەڵام کۆسپ و ئاستەنگەکانیش کەم نین، ئەمەش وادەخوازێت هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە و کاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان دامودەزگە پەیوەندیدار و تایبەتمەندەکان لە بواری مافی ئافرەتان پەرەی زیاتر پێ بدرێت.

 دەبێت بەهێزترکردنی یاسا بەرکارەکانی تایبەت بە ئافرەتان و جێبەجێکردنیان بە رێگەی کاری هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ئاینی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری بۆ نەهێشتنی کەلێن و کەموکۆڕییەکان، ئەرک و ئەولەویەتی هەموومان بێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی خاڵی لە توندوتیژیی دژی ئافرەتانمان هەبێت. لەم ڕووەوە، وەک ئەنجوومەنی دادوەری و دادگەکان، بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، لە هیچ هەوڵ و کۆششێک درێغی ناکەین.

دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان

25/11/2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.