Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:16

یەکێک لە دەوڵەمەنترین وڵاتەکانی جیهان: لەڕێگەی ئابووری و بازرگانییەوە پشتگیری هەرێمی کوردستان دەکەین

کوردستان TV
100%

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نەمسا دەیەوێت لە ڕێگەی جووڵەی ئابووری و بازرگانییەوە پشتگیری هەرێمی کوردستان بکات.

لە ڕاگەیەنراوێک دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەشداری ئیڤێنتێکی ئابووری و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسای کرد.

ڕایگەیاند: ئیڤێنتەکە لەلایەن باڵیۆزخانە و گەورە دیپلۆماتکارانی کۆماری نەمسا لە عێراق بۆ وەبەرهێنەر و خاوەنکار و بزنسمانانی هەرێمی کوردستان و نەمسا ڕێکخرابوو.

د. محەمەد شوکری لە ئیڤێنتەکە گوتی: هەرێمی کوردستان دەرگای فراوانی کردووەتەوە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی لە هەموو سێکتەرەکان بە تایبەت لە سێکتەرەکانی پیشەسازی، تەکنەلۆژیا و بابەتی ڕیساکڵین.

گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دامەزراوەکانی هەموو ئاسنکارییەک بۆ وەبەرهێنەر و کۆمپانیاکانی بیانی دەکات کە کاری وەبەرهێنان بکەن لە هەرێمی کوردستاندا.

دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوە داوە کە کۆماری نەمسا خاوەن ئابوورییەکی پێشکەوتوو و بەهێزە و یەکێکیشە لە چواردە دەوڵەمنترین وڵاتی جیهان لەڕووی بەرهەمی ناوخۆیی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.