وەزیری پەروەردە سەبارەت بە ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە ئەمڕۆ هەینی 25ـی 11ـی 2022 ڕایگەیاند، بۆ ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان دەسەڵاتمان بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان داوە.
د. ئالان حەمەسەعید تایبەت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان، پارێزگاران و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەگەری هاتنەپێشی هەر حاڵەتێکی سروشتی دەسەڵاتی ڕاگرتنی دەوامیان لە ناوەندەکانی خوێندن هەیە.
ڕاشیگەیاند: لە مانگی 06ـی ئەمساڵەوە ئەو دەسەڵاتەمان بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان داوە، بەڵام پێویستە ڕەزامەندی پارێزگار وەربگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەپۆڵێکی چڕی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەمبارەیەوە کەشناسی هۆشداری دەدات لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچە نزمەکان.
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە لە 07ـی 06ـی 2022:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.