Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:23

لە سنووری کەرکووک 2 منداڵ بەهۆی لافاوەوە بێسەروشوێنن

کوردستان TV
100%

بەهۆی لافاو لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ هەینی 25ـی 11ـی 2022 دوو منداڵ بێسەروشوێنن، خێزانەکەشی گیریان خواردووە.

 پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: دوو منداڵ بەهۆی لافاو لە دەوروبەری گوندی حەسار سەر بە شارەدێی شوان لە سنووری پارێزگای کەرکووک بێسەروشوێنن.

ڕاشیگەیاند: منداڵەکان لە نەتەوەی عەرەبن، باوک و دایکی ئەو منداڵانە پاسەوانی حەوزی ماسیین لە گوندی حەسار.

ئاماژەی بەوەش دا کە خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئەو دوو منداڵە، بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە تاوەکو ئێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانیش نەگەیشتوونەتە شوێنەکە.

پەیامنێرمان باسی لەوەش کرد کە بەهۆی لافاوەوە ڕێگەی گوندی حەسار و پارێزگای کەرکووک داخراوە.

 

پەیامنێر- کەرکووک

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.