Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:44

کەشناسی ڕێژەی بارانبارینی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو هەینی 25ـی 11ـی 2022 بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بەردەوام دەبێت، ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووشی بڵاو کردۆتەوە.

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بێت.

ڕاشیگەیاند: هەندێجار ئاستى بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورەتریشقە لە هەولێر و دەوروبەری تاوەکو سنوورى ئاکرێ و بەشێک لە ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان، بەڵام ناوچەکانى دیکە بارانى ئاسایی لێ دەبارێت.

کەشناسی هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بەمشێوەیە بڵاو کردۆتەوە:-

هه‌ولێر:  18.8

سلێمانی: 21.8

دهۆک: 12.6

كه‌ركووک:40.5

هه‌ڵه‌بجه‌: 6.8

كه‌لار: 20.8

سۆران: 32

پیرمام: 35.8

شه‌قڵاوه‌: 46.5

زاخۆ:26.5

ئاكرێ:21

چه‌مچه‌ماڵ: 54

دووكان: 49.2

بازیان: 52

شه‌مامک: 35.8

خه‌بات: 9.8

حاجی ئۆمه‌ران: 29.4

بامه‌ڕنێ: 20.4

كانی ماسی: 16

مانگیش: 14.8

هه‌ڵشۆ: 39

ده‌ربه‌ند: 9.2

دووز: 32.5

خا‌نه‌قین: 20.9

مه‌یدان: 9.4

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.