Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:35

سبەی لە ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای هەولێر پشوو دەبێت

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا، سبەی شەممە 25ـی 11ـی 2022 لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر پشوو دەبێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان،  قوتابییان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە( 247) لە 07ـی 06ـی 2022 و هۆشدارییەکانی ( وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم )، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا کە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر،  سبەی شەممە پشوو بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن.

د. ئالان حەمەسەعید هەر لەمبارەیەوە تایبەت بۆ ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکان، پارێزگاران و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەگەری هاتنەپێشی هەر حاڵەتێکی سروشتی دەسەڵاتی ڕاگرتنی دەوامیان لە ناوەندەکانی خوێندن هەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەپۆڵێکی چڕی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەمبارەیەوە کەشناسی هۆشداری دەدات لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچە نزمەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.