Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:43

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەبارەی پشووەوە بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییان و سەلامەتی قوتابییانی سنووری سۆران سبەی شەممە 26ـی 11ـی 2022 بڕیاری دا بکرێتە پشوو لەسەرجەم قوتابخانەکان.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەی بەوە دا کە "بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییان و سەلامەتی قوتابییانی سنووری سۆران سبەی شەممە  بڕیاری دا بکرێتە پشوو لەسەرجەم قوتابخانەکان، دووسبەی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکات."

هاوکات لە ڕاگەیەنراوێکی دیکەدا هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی سنوورەکەمان ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی ئەو شەپۆڵە بارانبارینەی سنووری ئیدارەی سۆرانی گرتۆتەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا، تاوەکو تەواوبوونی لێزمەباران هاتووچۆكردنیان سنووردار بكەن.

ڕاشیگەیاند: بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی كە مەترسی داڕمانی شاخ و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ هەیە، مەگەر لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ مەكەن.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ئاماژەی بەوە دا کە "لەهەر حاڵەتێكی لەناكاویشدا پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانی تیمەكانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی بكەن، كە لەسەرجەم قەزا و ناحییەكانی ئیدارەی سۆران خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.