دەسەڵاتدارانی بەڕازیل ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی 25ـی 11ـی 2022 لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل کەسێک تەقەی لە دوو قوتابخانە کردووە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 3 کەس گیانیان لەدەست دا و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی شارەوانی ئاراکروزە لە ویلایەتی ئێسپیریتو سانتۆ لویس کارلۆس کۆتینیۆ لە بەڕازیل ڕایگەیاند: چەکدارێک لەگەڵ کۆمەڵە کەسێکی دیکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشیان کردووەتە سەر دوو قوتابخانە، تەقەی لە ژمارەیەک تاقیگە کردووە و 2 ئافرەت کوژراون و 9 کەسی دیکە برینداربوون.
ڕاشیگەیاند: پاشان گرووپەکە بەرەو قوتابخانەی دووەم ڕۆیشتوون، لەوێ چەکدارەکە تەقەی لە ئافرەتێکی دیکەی گەنج کردووە و کوشتوویەتی، هەروەها 2 کەسی دیکەشی بریندار کردووە.
ڕێناتۆ کاساگراند، پارێزگاری ویلایەتەکە ئاماژەی بەوە دا کە پۆلیس تەقەکەرەکەیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.