ئه‌مڕۆ هه‌یینی 25ـی 11ـی 2022، لە سنووری كۆیه پاسێک به شه‌ش سه‌رنشینه‌وه ده‌كه‌وێته نێو زێی بچووكه‌وه و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه ڕزگار ده‌كرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی به‌رگری شارستانی كۆیه ڕایگەیاند: پاسێک كه شه‌ش سه‌رنشینی تێدا بووه و له ته‌كیه‌وه به‌ره‌و گوندی قامیشه هاتوون، له نزیک گوندی قه‌سرۆک له سنووری كۆیه دووچاری لافاو هاتوون.
ڕاشیگەیاند: پاسەکە كه‌وتووه‌ته نێو زێی بچووکه‌وه، بەڵام تیمەکانیان توانیویانە ھەر شەش سەرنشینەکە ڕزگار بکەن کە ئافرەت و پیاوێک و چوار منداڵ بوون.
به گوته‌ی به‌رگری شارستانی كۆیه، پیاوه‌كه كه شۆفێری پاسه‌كه بووه بەرەو ماڵی خەزووری هاتووه و تووشی ئه‌و ڕووداوه بووه، پاسەکەش ئاوی زێی بچووک بردوویەتی و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.