Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:02

ئەمڕۆ کۆتا یاری لەخولی نایابی باسکەی کوردستان بەرێوەدەچێت و له‌مه‌ڕاسیمێكیشدا زاخۆش نازناوەکە بەرزدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، کۆتا یاری لە یارییه‌كانی وه‌رزی 2022ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت. 
  كاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە 26 ی11ی2022 ، لە میانی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی حه‌وته‌م و كۆتا گه‌ڕی خوله‌كه‌،   له‌هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له‌قه‌زای عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر قه‌ڵا رووبه‌رووی سۆلافی نوێ ده‌بێته‌وه‌. 
براوەی ئەم یارییەش پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ته‌واوبوونی ئه‌م یارییەش كۆتایی به‌یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌ پاڵه‌وانی بوونى یانه‌ی زاخۆ دێت.
 هەر سبەی له‌مه‌ڕاسیمێكدا یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باسكه‌ی كوردستان خه‌ڵاته‌كانی خول ده‌بخشێت به‌ پاڵه‌وانانی خول بۆ وه‌رزی 2022. 
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشداربوون و خولەکەش  به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌چوو، 21 یاریش له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا هاتە ئەنجامدان، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چوو و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان بوو.
یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتی بوون له‌:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ. 
بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.