Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:52

شارەزایەكی كەشناسی: بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە و تەرزەشی لەگەڵدا دەبێ

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ئەمڕۆ شەممە 26-11-2022 رایگەیاند: لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی لەدەریای ناوەڕاستەوە كاریگەری لەسەر كەشوهەوای ناوچەكە هەیە، بارانبارین بە رێژەی جیاواز لەناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك و ئیدارەی راپەرین بەردەوامی هەیە، كە لەهەندێ ناوچە هەورە بروسكە چالاكە و تەرزەش ئەبارێت.
هەروەها دەڵێت: لەناوچەكانی پارێزگای كەركوك و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان كەش لەكاتەكانی بەرەبەیانەوە ئاسایی بووەتەوە پێشبینی ئەكەین كاتەكانی دوای نیوەرۆ بەدواوە بارانبارین لەناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و سلێمانی و هەڵەبجە و باكوری گەرمیان دەستپێبكاتەوە بەرێژەی مامناوەند و پچر پچر لەهەندێ ناوچەشدا هەورە بروسكە چالاك ئەبێت و رێژەی بارانەكە زیاتر ئەبێت .
دەشڵێت:كاریگەری ئەم شەپۆلە وەك لە راپۆرتی شەوی ڕابردوودا رامانگەیاند تا كاتەكانی درەنگی ئەمشەو بەردەوامی ئەبێت و بەرەبەیانی سبەی یەكشەمە 27-11-2022 كۆتایی پێدێت و ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چر لەزۆربەی ناوچەكان ئەبێت تایبەت كاتەكانی شەو بۆ پێش نیوەرۆی سبەی .
هاوكات بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە دەبێت..
ئەمڕۆ 26- 11- 2022
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بە شێوەی پچر پچر, هەندێكجار بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. 
پلەكانی گەرما/ بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوی ئەمرۆ بە 1 تا 3 پلە.
خێرایی با / 10 – 20  كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 6 - 8  كم 
پلەكانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 27- 11- 2022
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكاندا, لە ناوچە شاخاویەكان ئەگەری دروسبوونی تەمێكی سوك هەیە لە كاتەكانی بەیانی زوودا.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرایی با / 10 – 20  كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 - 10 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 
سلێمانی : 16
دهۆك : 17
كەركوك : 20
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 17
سۆران : 12
گەرمیان : 23
بەشی پێشبینی / 26- 11- 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.