Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:19

له‌ ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 5000 هه‌زار هاووڵاتی کورد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندراون

خۆپیشاندان له‌ئێران به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش 6 هاووڵاتی دیكه‌ی كوردیان ڕفاند
کوردستان TV
100%


لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتی  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران، 6 هاووڵاتی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ئارمان بابایی، ئارمان بەدیعی، ئارمین محەممەدی، بەسیر ئەتابەک، لوقمان ڕەحیمی و ئەمیر ڕەحیمی لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانه‌وە بە بەکارهێنانی توندوتیژی ڕفێندران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 23ى11ى 2022 ئارمان بابایی، ئارمان بەدیعی، ئارمین محەممەدی، بەسیر ئەتابەک، لوقمان ڕەحیمی و ئەمیر ڕەحیمی لەلایەن هێزەکانی حکومەت ڕفێندران.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە ئه‌منییه‌كان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و لەدوای دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەوانیان ڕفاندووە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی ئەو شەش کەسە لەبەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 5000 هاووڵاتی کورد لەلایەن ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراون، کە هەتا ئێستا ناسنامەی زیاتر لە1200 کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرابووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.