Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:55

دوو شانۆگه‌ری لە شانزە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیدا نمايش كران

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەی چالاكییەكانی (شانزە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا)،  مۆنۆدرامای "خەو بە خەوەوە دەبینم" لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی پێشكەش كرا. 
مۆنۆدراماكە لە نوسینی محەمەد مەحمودە و سینۆگرافیا و دەرهێنانی بەرهەم كاكە زاڵەو لەنواندنی سیڤەر ستار-ە.
 شانۆیی (ڕەش و سپی) كە گروپی كاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی، بەهاوكاری پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی بەرهەمیهێناوە، رۆژی پێنجشەممە 24/11/2022 نمایش كرا.
ئەم شانۆییە لەنوسینی كاروان سۆفی و دەرهێنانی رۆژە حەسەن و كاروان سۆفییە و بەڕێوەبەری بەرهەمەكەش هونەر حەسەن رەشیدە.
شانۆیی رەش و سپی لە چوارچێوەی چالاكی (شازدە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا) بەڕێوە دەچوو.
ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.