ئەم حاڵەتە جۆرێكە لە جۆرەكانی كەڕووی نینۆك، لە هەموو تەمەنێكدا بۆی هەیە دروست ببێت، بەڵام زیاتر لە گەورەدا دەبینرێت تا منداڵان.
لهسهر ئهم جۆره كهڕووه (د. ڕەنجدەر قەرەداغی – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست) دهڵێت" هەردوو ڕەگەز دووچاری دەبن، نینۆكی پەنجەی دەست یا قاچ یا هەردووكی پێكەوە ڕەنگە تووش ببێت".
ههروهها د. ڕەنجدەر قەرەداغی دهڵێت" جۆری جیاوازی هەیە بەپێی جۆری كەڕووەكەو ئەو شوێنەی لە نینۆكەكەدا دووچاری دەبێت، زۆر دەست تەڕكردن، بەكارهێنانی مەوادی پاككردنەوە، نەخۆشی لاوازی سیستەمی بەرگری لەش یارمەتیدەرن بۆ تووشبوون".
لهسهر نیشانهكانی ئهم جۆره نهخۆشییه د. ڕەنجدەر قەرەداغی دهڵێت" نیشانەكانی بریتین لە گۆڕانی ڕەنگی نینۆك، هەڵاوئاسانی كیفی پێستی دەوری نینۆك، ئازاری دەوری نینۆك، سوورهەڵگەڕان و ئاوسانی پێستی دەوری نینۆك، نەتوانینی ئەنجامدانی كاری ڕۆژانە بەهۆی ئازاری دەوری نینۆكەكە".
له كۆتاییدا د. ڕەنجدەر قەرەداغی دهڵێت"لەخۆوە بەكارهێنانی دەرمان ڕەنگە دۆخەكەی خراپتر بكات،دەستنیشان و چارەسەری ئەم نەخۆشیە كاری پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێستە".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.