په‌راوێزی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر ، یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ڕێوڕه‌سمێكی له دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین سازكرد.
جیانی ئینفانتینۆی سویسری سه‌رۆكی فیفا‌و ئه‌ستێره‌كانی پێشووی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوون كه له نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور له ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو.
مارادۆنا ناوێكی دره‌وشاوه‌یه له مێژووی تۆپی پێی جیهان كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له پێشبڕكێ جیاجیاكانی ئه‌م یاریه به‌ده‌ستهێناوه‌و دیارترینیان نازناوی مۆندیالی هه‌زارونۆسه‌دو هه‌شتاوشه‌شی مه‌كسیك بوو، دیوێكی دیكه‌ی ژیانی مارادۆنا ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌و مه‌ینه‌تی بوو به‌ده‌ست ئاڵوده‌بوونی به ماده هۆشبه‌ره‌كان، تا له بیست‌وپێنجی تشرینی دووه‌می دووهه‌زاروبیست له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی و به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
فیفا ڕێوڕه‌سمێكی له دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین سازكرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.