وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵیەكان، گەنجینەی خێزان بە ناونیشانی ئی-خێزان «E-Xezan» ڕادەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، لە پلاتفۆرمی ئی - خێزان كۆمەڵێك هۆشیاری گرینگ بەردەستن بۆ هەموو خێزانێك، هەریەك لەوانە كۆمەكی خێزانی كوردستانی دەكات بۆ ئەوەی هاوئاهەنگ لەگەڵ كاروباری قوتابخانەدا هەنگاو بنێن.
دەشڵێت:بابەتەكانی پەیوەست بە هۆشیاری خێزان لە داهاتوو بەرفرەوانتر دەكرێت و بابەتی دیكەی بۆ بەرهەم دەهێنرێت بە ڕەچاوگرتنی پێویستی خێزان و قوتابخانە.
لە ئیستادا هۆشیارییەكان بەردەستن بەشێوەی: «ڤیدیۆ / نامیلكە و دەنگەنامیلكە / پۆستەر و دەنگەپۆستەر». لەم بوارانەی خوارەوەدا:
🔹 بەها رەفتارییەكان.
🔹 بەستێنی ڕێز.
🔸 بەرپرسیاریەتی خێزان لە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون.
🔸 چۆن خێزان كۆمەكی منداڵەكەی دەكات لەكاتی وانە خوێندن؟
🔹 چۆنیەتی گەشەپێدانی زمان لای منداڵ، هاوكاری منداڵ لە خوێندن و نووسین لەئاستی بەرایدا.
🔹 چۆن خێزان خوێندنەوە بكاتە بەشێك لە ویست و خووی قوتابیان؟
🔸 چۆن ژینگەی ئاسوودە بۆ قوتابی فەراهەم دەكەیت؟
🔸 پاراستنی سنووری جەستە.
🔹 خێزان چی بكات بۆ پشووی هاوینەی منداڵان؟
🔹 گرنگی خۆراك
🔸 چۆن پارێزگاری لە سیستەمی تەندروستی منداڵەكەم بكەم؟ سیستەمی خۆراك بەپێی تەمەن.
🔸كەمسەرەنجی فرەجووڵە ADHD .
🔹 دێسلیكسیا.
🔹 بیركۆڵی.
🔸 ئۆتیزم.
🔸 سترێس لەكاتی هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوە.
🔹 مامەڵەكردن لەگەڵ هەرزەكار.
🔹 خۆئازاردان.
🔸 كێشەی سۆزداری هەرزەكار
🔸 هۆشیاری بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.
🔹 بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە.
🔹 بڕیاردان .
🔸 چارەی ناكۆكی.
🔸 پەیوەندسازی وەك كارامەیی ژیان.
🔸 پلاندانان.
🔻بفەرموون دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینكەوە سەردانی پلاتفۆرمی «ئی-خێزان» بكەن:
http://www.e-xezan.krd
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.