Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:33

ئەو پاسەی دوێنێ لافاو بردبووی دۆزرایەوە  

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە رایگەیاند: دوای ئەو لافاوەی دوێنی بەرواری 25 / 11 / 2022 كاتژمێر چواری ئێوارە كە بووە هۆی بردنی ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتی ئارام كەریم مستەفا لە قودرەتە نزیك گوندی قەسرۆك كە لە رێگادا تووشی لافاو هاتبوون، توانرا ئەمڕۆ ئۆتۆمۆبێلەكەی لە جۆری پاس-ە بدۆزرێتەوە . 
شایانی باسە شەپۆڵێكی ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆڵێكی باران بارین شارەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش بەفر باریوە.
دوێنێ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی كۆیە ڕایگەیاند: پاسێك كە شەش سەرنشینی تێدا بووە و لە تەكیەوە بەرەو گوندی قامیشە هاتوون، لە نزیك گوندی قەسرۆك لە سنووری كۆیە دووچاری لافاو هاتوون.
ڕاشیگەیاند: پاسەكە كەوتووەتە نێو زێی بچووكەوە، بەڵام تیمەكانیان توانیویانە هەر شەش سەرنشینەكە ڕزگار بكەن كە ئافرەت و پیاوێك و چوار منداڵ بوون.
بە گوتەی بەرگری شارستانی كۆیە، پیاوەكە كە شۆفێری پاسەكە بووە بەرەو ماڵی خەزووری هاتووە و تووشی ئەو ڕووداوە بووە، پاسەكەش ئاوی زێی بچووك بردوویەتی و تاوەكو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
كانیاو حەكیم / پەیامنێری كۆیە
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.