یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌كاروچاڵاكییه‌كانی به‌رده‌وامه و كۆتایی به سی و پێنجەمین پاڵەوانێتی شەترەنجی راپیدی نێودەوڵەتی خانزاد هات.
له‌ده‌ستپێكی ڕۆژی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه كه به‌ئاده‌بوونی د.كارزان كه‌ریم خوارحم راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری په‌روه‌رده و فێركردن، د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ئازاد سابیر سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی هه‌ولێر و پشتیوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق، ده‌ست به‌ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌كرا.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینیش 25ی 11 ی 2022، یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد كۆتایی به‌و پاڵه‌وانێتییه هێنا كه له‌ماوه‌ی 2 ڕۆژدا بۆ ژماره‌یه‌ك یاریزانی كوڕ‌و كچی شاری هه‌ولێر و یاریزانانی یانه كردبوویه‌وه.
پاڵه‌وانێتییه‌كه سی و پێنجه‌مین پاڵه‌وانێیه‌تی راپیدی خانزاد بوو به سیسته‌می سویسری 9 ڕاوند به‌كاتی 15min10secبۆ هەریاریزانێکی به‌شداربوو.
ئه‌نجام له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا به‌م شێوه‌یه بوو:
1- عه‌بدوڵڵا عه‌مار- پله‌ی یه‌كه‌م
2-به‌همه‌ن عومه‌ر - پله‌ی دووه‌م
3-پۆڵا ئازاد سابیر - پله‌ی سێیه‌م
4-دڵسۆز عومه‌ر - پله‌ی چواره‌م
5- سارا مه‌سعود محه‌مه‌د - پله‌ی پێنجه‌م
6- په‌یوه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د - پله‌ی شه‌شه‌م
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ- شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.