Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:13

هۆكاری شێوازی وێنەگرتنەكەی هەڵبژاردەكەی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئاشكرابوو

کوردستان TV
100%


لە یەكەمین یاریی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، پێش یارییەكەیان بەرامبەر ژاپۆن، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەستیان لەسەر دەمیان دانا و وەكو ناڕەزاییەك بۆ تەسكردنەوەی مەودای ئازادی لە مۆندیالی قەتەر.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا هۆكاری شێوازی وێنەگرتنەكەی هەڵبژاردەكەی لە یەكەمین یاریی مۆندیال ئاشكرا دەكات، جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەمە ئاماژەیەكە بۆ "یەك خۆشەویستی" بەرامبەر هەموو رەنگ و دەنگ و رەگەزە جیاوازەكان.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی ئەڵمانیا هێما بۆ ئەوە كراوە كە لە مۆندیالی قەتەر مافی ئازادی و قسەكردنیان لێ زەوت كراوە، سەرپێچی بەرامبەر مافی مرۆڤ كراوە.

حكوومەتی قەتەر، مۆندیالی 2022 بە گوێرەی بیر و باوەڕ و كولتووری وڵاتەكەی بەڕێوەدەبات و رێگە بە هیچ پشتگیرییەكی هاوڕەگەزخوازەكان نادات و خواردنەوە ئەلكهولیەكانیشی سنووردار كردووە و رێگە نادات لە نێو یاریگە خواردنەوە ئەلكهولییەكان بخورێتەوە.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لحوره‌

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.