سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ باڵیۆزی تاران لە بەغدا، بانگهێشتی فەرمی بۆ سەردانی ئێران پێگەیشت.
ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە میانەی دیدارەكەی لەگەڵ باڵیۆزی تاران لە بەغدا، بانگهێشتی فەرمی بۆ سەردانی ئێران پێگەیشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە سودانی پێشوازی لە محەمەد كازم سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق كرد.
نووسینگەكە گوتیشی: باڵوێز بانگهێشتی ئیبراهیم ڕەئیسی ،سەرۆك كۆماری ئێرانی گەیاندە سودانی بۆ سەردانیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە تاوتوێكردنی ژمارەیەك فایلی هاوبەش كراوە، لە ڕووی ئابووری و وەبەرهێنانەوە، هەروەها جەختیش لەوە كراوەتەوە كە كۆبوونەوەكانی نێوان عێراق و ئێران لە مەلەفی ئەمنیدا بەردەوام دەبن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بانگهێشتی ئێران دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.