لەدیدارێکی فەرمی فەلاح حەسەن سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی ووڵات و نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان چاویکەوت بە خاتوو (ئەنیتتا دێمیتریۆ) سەرۆکی پەرلەمانی قوبرسی یۆنان.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی پەرلەمان سڵاو و رێزی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەبوو ، سوپاسی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی گیانی کریستیانەکانی کوردستان و عیڕاق ،لەلایەکی ترەوە ستایشی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە رۆژانی شەڕی تیرۆرستانی داعشدا.
شایەنی باسە لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی پەرلەمانی قوبرس ئیشارەتی بەوەدا کە ئێمە دۆستین لەگەڵ گەلی کورد و پێکەوە لە نەهەمەتیەکان دەگەین کە بەسەرمان هاتووە.
لەلایەکی ترەوە فەلاح حەسەن سوپاس ئەم پێشوازیە گەرمەی سەرۆکی پەرلەمانی کرد و هیوای خواست پەیوەندیەکانی گەلی هەرێمی کوردستان و گەلی قوبرسی یۆنانی پەرەبسێنێت و دیدار و سەردانی فەرمی حکومەتی هەردوولا دەستپێبکات و بەردەوامی هەبێت.
سەرۆکی پەرلەمانی قوبڕسی یۆنان: ئێمە دۆستین لەگەڵ کورد و پێکەوە لە نەهەمەتیەکان دەگەین کە بەسەرمان هاتووە

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.