Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:48

خۆپیشاندان له‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش لە شاری مەریوان چوار هاووڵاتیی كوردیان ڕفاند

کوردستان TV
100%

لە شاری مەریوان چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی موبین پاتینی، سیروان کرداری، محەممەد دادڕەس و عومەر جەهانی لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران  ڕفێندران و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هه‌ریه‌ك له‌ موبین پاتینی تەمەن 18 ساڵ و سیروان کرداری تەمەن 27 ساڵ، لە ماڵی یەکێک لە ناسراوەکانیان لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بە بەکارهێنانی توندوتیژی ڕفێندران.

هه‌نگاو رایگه‌یاندووه‌، لە درێژەی ڕەوتی سەرکوت لە کوردستانی ئێران، کاتژمێر 2ی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە24ى11ى 2022، محەممەد دادڕەس و عومەر جەهانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ لە ماڵەکانی خۆیاندا ڕفێندران.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاووڵاتییە لەبەردەست دانییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی گیان لەدەستدانی لانی کەم 7هاووڵاتی کورد لەژێر ئەشکەنجەی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران لە ماوەی ڕەوتی بەرگری و بەرخۆدانی دوو مانگی ڕابردوو دا، دۆخی تەندروستی و گیانی دەستبەسەرکراون و ڕفێندراوان لە مەترسیدایە و نیگەرانی جددی لێکەوتووەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.