بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بۆ رێگریكردن له روداوی لافاو رێنمایی گرنگ ئاڕاستهی هاوڵاتیان دهكات و رایگهیاند، پێوستە هەمو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی، تا لەکاتی پڕبـونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەکەی.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا رێنمایی بۆ كاتی لافاو بڵاوكردهوه و دهڵێت، "ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێکی خانوەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر موکەعەب دروست بکات و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحب کردن دابنێت لە ناوی دا بە حەرەسی زیرەکەوە، هەرکات ئاو هاتە ژوورێ ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار نەهێڵێت ئاو گـــل بێتەوە".
ئێمەی هاوڵاتی چی پێویستە بیکەین پێش ڕودانی لافاو
وە دوای دروست بوونی لافاو؟
1- پێوستە هەمو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی موڕەجەعی بۆ دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆی، تا لە کاتی پڕبـونی مەنهۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەکەی.
2- ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نهۆمێکی خانوەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر موکەعەب دروست بکات و موزەخەی تایبەتی ئاو سەحب کردن دابنێت لە ناوی دا بە حەرەسی زیرەکەوە، هەرکات ئاو هاتە ژوورێ ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار نەهێڵێت ئاو گـــل بێتەوە.
3- پاکردنەوەی مەنهۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و پیسی، هەروەها لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تاکو ئاو بە ڕێژەیەکی زیاتر بڕوات.
4- پاککردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تا لە کاتی باران باریندا نەچنە بەردەم مەنهۆڵ و گونجەکان.
5- ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکی دان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری، پێویستە ڕێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆجێگەیەکی گونجاوتر لە ڕێگەی فـــەردە لــــم، وەیان تاسە دانان بە کۆنکرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە لە ژێر چاودێری یاساکانی هاتووچۆدا.
6- کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا، کۆبوهتەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناوی دایە و خەریکی دەرهێنانی ئاوەکەن،،چونکە مەترسیدارترین ڕووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە.
7- ئەو ماڵانەی ساڵانە دوچاری هاتنە ژورەوەی لافاو دەبن و هیچ ئامادە سازیەکیشیان لەم ڕێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن،،پێویستە کەلوپەلی کارەبای و بەنرخ ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن، تاکو ڕوداوەکەش ڕویدا زەرەرو زیان کەمتر بێت.
8- ئەوەش بزانە هاوڵاتی خۆشەویست سەلامەتی خۆت و ماڵ و مناڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش هەموو شتێکەوەیە ئهگەر هیچت پێ نەکرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەکی سەلامەت.
9- ئەو ماڵانەی سەربــانیان{ گـــــڵ و دارە} پێویستە بە زووترین کات بێنە دەرەوە و نەمێنەوە لە ژێریــا،چونکە مەترسی تەپیــــن و ڕووخانی هەیە.
ئەو ئەرکانەی لە سەر شانی حوکمەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانە
* ساڵانە مەنهۆڵی گەڕەکەکان لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندی دارەوە پاک بکرێتەوە، چونکە زۆربەی مەنهۆڵەکانی شار لـم وقـوڕ ولیتە پــڕی کردۆتەوە و گیراوە و زۆربەیان سەرە مەنهۆڵەکەش دیارنەماوە و بووە بە جادە.
* پێویستە بەردەوام پهیوهندیان لەگەڵ کەشناسی داهەبێت و پێشوەخت هاوڵاتیان ئاگاداربکەنەوە لە ئەگەری ڕوودانێکی لافاو.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.