Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:01

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 26ـی 11ـی 2022 پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی بە سەرۆکایەتی سام یۆنۆ کرد کە لە نوێنەرانی ڕەوەندی کلدانی لە باکوری ئەمەریکا، ئەوروپا، کلدانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانیی ڕەوەندی کلدانی لە دەرەوەی وڵات، بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردن لە پڕۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لەبەرامبەردا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی کرد و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی زیاتر کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان.

سەرۆکی حکوومەت داواشی لە ڕەوەندی کلدانی و کریستیانەکانی دەرەوەی وڵات کرد کە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای خۆیان لە پێشخستنی کوردستاندا بگێڕن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.