Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:52

کەشناسی: شەپۆڵی بارانبارین ڕوو لە لاوازی دەکات

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی دوایین پێشبینییەکان، کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە ئێستا ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، هەندێک کات لێزمە بارانیشی لەگەڵدا دەبێت و کاریگەرییەکانیشی وردە وردە ئەمشەو بەرەولاوازی دەچێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی: سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگاکە زۆرترین بارانی تێدا دەبارێت لەچاو ناوچەکانی دیکە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا ئاستی باران بارین بەمشێوەیە بووە.

پارێزگای هەولێر:

هەولێر 18.8، پیرمام 35.8، شەمامک 23.3، خەبات 9.8،  شەقڵاوە  46.5، حاجی ئۆمەران 29.4 و سۆران 32 ملم بووە.

پارێزگای دهۆک:

دهۆک 12.6، زاخۆ 26.5، ئاکرێ 21.0، بامەڕنێ 20.4، کانی ماسی 16.0 و مانگیش 14.8 ملم بووە.

پارێزگای سلێمانی:

سلێمانی 21.8، چەمچەماڵ 54 ، دووکان 49.2 ، هەڵشۆ 39 ، بازیان 52 و دەربەند 9.2 دەبێت.

پارێزگای کەرکووک:

کەرکووک 40.5، دوس 32.5 ، کەلار 20.8، خانەقین 20.9 و مەیدان 9.4 ملم بووە.

لە هەڵەبجەش 6.8 ملم باران باریوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.