له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، کۆتا یاری لە یارییه‌كانی وه‌رزی 2022ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوەچوو.
كاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە 26 ی11ی2022 ، لە میانی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی حه‌وته‌م و كۆتا گه‌ڕی خوله‌كه، له‌هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له‌قه‌زای عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر قه‌ڵا رووبه‌رووی سۆلافی نوێ بوویەوە، یارییەکەش لەبەرژەوەندی قەڵا بە کۆتا هات بەئەنجامی 80خاڵ بەرامبەر 68خاڵ لۆ سۆلافی نوێ.
بەم ئەنجامەش قەڵا بووە دووەمی خولەکە و زاخۆش بەر لە دوو گەڕ لە تەواوبوونی یارییەکانی ئەم وەرزەی خول نازناوی خولەکەی یەکلایی کردبووەوە.
هەر لە ئێوارەی ئەمرۆ بەئامادەبوونی کاک موئەیەد مەغدید سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت و د.ئاڵان قادر ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێم و م.ئاسۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی باسکەی کوردستان و ئامادەبوونی ژمارەیەک لەبەرپرسانی دیکەی وەرزشی لەیەکێتی باسکە و یانەکانی بەشداربووی خول ، نازناوی خولەکە بەپلەی یەکەم درا بەیانەی زاخۆ و قەڵاش نازناوی دووەمی خولەکەی پێدرا، سۆلافی نوێش بووە سێیەمی خول.
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشداربوون و خولەکەش به‌شێوازی خول و به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌چوو، 21 یاریش له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا هاتە ئەنجامدان، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چوو و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان بوو.
یانه به‌شداربووه‌كانیش بریتی بوون له:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.
بەرێوەچوونی کار‌و چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.