پێشمەرگەیەکی بەرگری فریاکەوتن لە کەرکووک لە شەوی ڕابردووەوە بێسەروشوێنە، گومان دەکرێت کە ڕفێنرا بێت.
هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: پێشمەرگەیەکی بەرگری و فریاکەوتن لە کەرکووک بەناوی سوبحان کەریم، لەدوای ئەوەی لە گوندی چیمەن بەڕێکەوت و بۆ گوندی خاڵۆ بازیانی بێسەروشوێن بووە.
کەسوکاری ناوبراویش ئاماژە بەوە دەدەن کە هيچ کێشەمان نییە و گومان دەکرێت لەلایەن چەکدارانی داعش ڕفێنرابێت، چونکە ماوەیەکە جموجۆڵیان لە ناوچەکە هەیە.
پەیامنێرمان باسی لەوەش کرد کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوویش چوار سەربازی عێراقی لەنێوان گوندی چیمەن و شارەدێی قەرەهنجیر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.